گولتەن قشاناق: ناوەڕۆكی پاكێجی دیموكراتیبوون هیچی تێدا نییه

مەرسین- KDP.info/ هاوسەرۆكی بەدەپە دەڵێت ئەو پاكێجەی كە بڕیارە لە لایەن سەرۆك وەزیرانی توركیاوە رۆژی دووشەممە ئاشكرا بكرێت، هیچی تێدا نییه.
هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی گولتەن قشاناق لە میانەی كۆنگرەی پارتەكەی لە شاری مەرسین گوتەیەكی پێشكەش كرد و باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیای كرد.
لەمبارەیەوە ئاژانی دۆغانی توركی بڵاویكردەوە هاوسەرۆكی بەدەپە گولتەن قشاناق رایگەیاندووە كە پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا شتێكی ئەوەتۆی تێیادا نییە، كە توركیا و پێكهاتەكانی توركیا بتوانن سوودی لێوەربگرن و ناوەڕۆكی بۆشە.
گولتەن قشاناق گوتوویەتی: سەرۆك وەزیر بۆ خۆی دەزانێت، خەڵك دەزانێت، ئێمەیش دەزانین و خوایش دەزانێت كە ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتە بۆشە و هیچ شتێكی تێدا نییە، كە توركیا و پێكهاتەكانی توركیا بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاشتی و ئاشتەوایی قۆناغێك نییە كە تەنیا بە قسە بتوانرێت بەدەست بهێنرێت بەڵكو ئەو قۆناغی پێویستی بە هەوڵ و كوششی یەكجار زۆر هەیە و حكوومەت و سەرۆك وەزیرانی توركیایش تا ئێستە بۆ ئەم مەبەستە هیچ جۆرە كوششێكیان نەكردووە.




