٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەیرانی حیجاب لە توركیا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/   هاوكات لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆكان لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا، قەیرانی حیجابیش بووەتە پرسێكی گرنگی رۆژەڤی سیاسی توركیا و پارت و لایەنە سیاسییەكان هەر یەك بە جۆرەیەك هەڵسەگاندن بۆ ئەم پرسە دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بەكر بۆزداغ رایگەیاندووە ئەوانەی كە دژایەتی حیجاب دەكەن كەسانی دواكەوتوون و هیچ جۆرە بنەمایەكی ئەخلاقییان بە لاوە گرنگ نییە.

بەكر بۆزداغ ئاماژەی بەوە داوە كە بۆ هیچ كەس و لایەنێك نییە كە دەست له‌ ژیانی تایبەتی كەسانی دیكە وه‌ربدات و هیچ بەرپرس یا هیچ دەزگایەكی حكوومەتیش بۆی نییە رێگری لە پارێزەرە موحەجێبەكان بكات.

بۆزداخ جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە حكوومەتی توركیا لە هەوڵی بن بڕكردنی كێشەی حیجابە و دەیەوێت بۆ هەمیشە ئەم كێشەیە لە نێو رۆژەڤی توركیادا دەربخات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار