لەڤەنت قرجا: سوپا لە دژی شۆڕشی مستەفا كەمالە

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ هونەرمەندی ناوداری توركیا رەخنە لە سوپای وڵاتەكەی دهگرێت و دەڵێت سوپا لە دژی شۆڕشەكانی مستەفا كەمالە.
هونەرمەند و شانۆكاری ناوداری توركیا لەڤەنت قرجا لهبهر هەڵسوكەوتی سوپای توركیاوە رەخنەی زۆر توندی ئاراستەی سوپا كرد و سوپای بە خزمەتكاری ئەردۆغان لە قەڵەم دا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكمییەت بڵاویكردەوە كە هونەرەمەند و شانۆكاری ناودار لەڤەنت قرجا رایگەیاندووە سوپا لە رێچكەی خۆی دوور كەوتووەتەوە و كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە و خزمەتی ناوبراو دەكات.
لەڤەنت قرجا لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند ساڵێكە سوپا بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی توركیا دەستی بە دژایەتی كردنی كۆمار و شۆڕشەكانی مستەفا كەمال ئاتاتورك كردووە.
ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە دەسەڵاتی ئەردۆغان بە هاوكاری سوپا توانیویەتی بە سەدان ئەفسەری كەمالیست بخاتە نێو زیندانەوە و ئەمەیش تەنیا خزمەتی ئەردۆغان و ئاكەپە دەكات.




