یه‌کێتی:بە توندی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی ئەمڕۆی شاری هەولێری ده‌که‌ین

سلێمانی – تایبه‌ت به KDP.info/ دوێنێ 29/9 مەكتەبی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به تودنی ئیدانه‌ی کاره تیرۆریستیه‌کانی شاری هه‌ولێری کرد و سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی بۆ KDP.info ئاشکرای کرد که دوێنێ کۆبووه‌نه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، باسی قۆناغی ئاینده و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌کردایه‌تی یه‌کێتیان کردووه. له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌که رایگه‌یاند: توندی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكانی دوێنێی شاری هەولێری كرد و پشتیوانی خۆی بۆ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس دەربڕی و تەئكیدی كردەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە روانگەی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و بنبڕكردنی كردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستانەوە تەواوی پشتگیری خۆی بۆ دژایەتیكردنی تیرۆریستان رادەگەیەنێت . هاوكات پرسەو سەرەخۆشی خۆی بەكەس وكاری شەهیدانی ئەو دەست درێژییە تاوانكارییە رائەگەیەنێ وهیوای زوو چاكبوونەوەی بریندارەكان ئەخوازێ.
له‌هه‌مان کاتداسه‌باره‌ت به قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ به سه‌په‌رشتی کۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی رایگه‌یاند که : بە پێویستمان زانی پەیامی ئەم قۆناغەشمان پەیامی كاری جدی و بەبەرنامەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە كە نیگەرانی لێكەوتۆتەوە. بەو ئامانجەی یەكێتی نوێ بكرێتەوە و نیگەرانییەكان بڕەوێنرێنەوە، بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجەش مەكتەبی سیاسی بڕوای وایە كە پێویستە یەكەیەكەی هەڤاڵان لە هەموو ئاستەكاندا بەو پەڕی هەستكردن بەبەرپرسیارێتیەوە و پێكەوەو بە بەرنامە شان بدەینە بەر ئەركەكانی ئەم قۆناغە بۆ سەرلەنوێ بوژاندنەوەی یەكێتی و نوێكردنەوەی گوتاری یەكێتی و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ئۆرگان وئەركەكان.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ی یه‌کێتی رایگه‌یاند که بڕیاره له سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە شاری سلێمانیدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام دەدات.




