وتەبێژی مەكتەبی سیاسی: یەكێتیی ئامادەی دان و ستان و گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو لایەنەكان

سلێمانی- تایبهت به KDP.info/ سهبارهت به ئهنجامهکانی راگهیاندنی ههڵبژاردنهکانی پهرلهمانی کودستان گوتهبێژی یهکێتی رونکدنهوهیهکی بڵاوکردهوه و دانهیهکی رونکردنهوه نێردراوه بۆ KDP.infoکه ئهمه دهقی رونکردنهوهیهکه: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕێژەی (95%)ی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ڕاگەیاند. هەروەكو لەراگەیاندنی كۆتایی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی رامانگەیاند، سەرباری نیگەرانی سكاڵاكانمان، رێز لەبڕیاری ئیرادەی دیموكراسیانەی گەلەكەمان دەگرین، بەم بۆنەشەوە رایدەگەیەنین، كەوا:
بارودۆخی سیاسی كوردستان پێی نایە قۆناغی دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان لە گەڵ یەكتر، بۆ دیاركردنی ئەركەكانی قۆناغی داهاتووی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی كوردستان. بێگومان لەم هاوكێشە نوێیەی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانیشدا، یەكێتی رۆڵی كاریگەری چاوەڕوانكراوی خۆی لەیەكلاكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكانی كوردستاندا، بەرپرسیارانە دەبینێت.
لەو بارەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بەرنامەو لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەلەكەمان، وەڵامگۆی ئەو بەرنامانە دەبێت كە لەلایەن حزبەكانی كوردستانەوە، بۆ گفتوگۆ و دانوستان پێشكەش كراون و دەكرێن.
پرۆسەی دانوستان و بیرو راگۆڕینەوە، لە روانگەی یەكێتییەوە، هەموو ئەو لایەنانە دەگرێتەوە كە بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە و كورسی پەرلەمانیان وەدەستهێناوە.




