٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندی هێرشەکانی سەر باڵەخانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ریسوا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-  تایبه‌ت به‌  KDP.info/    له‌ لێدوانێکدا بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی دوێنێی هه‌ولێر، رونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌ناوی نووسینگه‌ی وته‌بێژ بڵاوکردۆته‌وه‌ و دانه‌یه‌کی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه‌ نێردراوه‌ بۆ    KDP.info  ، ‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی رونکردنه‌وه‌یه‌که‌:  باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق تووڕەو دڵگرانە بەو هێرشانەی کرانە سەر بیناو باڵەخانەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان لە هەولێر لە 29ئەیلول، کە ژمارەیەک کوژراوو و برینداری لێکەوتەوە . باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پرسەو سەرەخۆشی موخڵیسانەی خۆی ئاراستەی قوربانیانی ئەو هێرشە بێغیرەتە و کەسو کاریان دەکات. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و خەڵکی عێراق لە جەنگیان دژی دوژمنیمان تیرۆریزمی هاوبەش.

 

هەواڵی پەیوەندیدار