٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواین ئاماری تەقینەوەکانی ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/وتەبێژی وەزارەتی تەندورستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەپێی دواین ئاماری تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری ھەولێر گەیشتۆتە نزیکەی 70کەس.

د.خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندورستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری ھەولێر گەیشتۆتە شەش شەھید و 61بریندار .

د.خالس قادر گوتیشی: ھەموو نەخۆشخانەکانی ھەولێر لەگەڵ تەواوی بزیشک و کارمەندانی تەندورستی لە ئامادەباشیدانە بۆ چارەسەرکردنی برینداران.

قادر رونیشیکرده‌وە، رەوشی تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدانە و برواناکەم پێویستیان بە دەرەوەی وڵات ھەبێت و لەکوردستان چارەسەری پێویستان بۆ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار