راگه‌یه‌ندراوێك له ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ولێر

كاتژمێر 1:24 دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 2013/9/29، په‌لامارێكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر. له‌سه‌ره‌تادا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسێك خۆكوژێكی تێدابووه ویستوویه‌تی بچێته ناو باره‌گای ئاسایش و له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی ئاسایش ته‌قه‌ی لیده‌كرێت و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌رگای سه‌ره‌كی ده‌ته‌قێته‌وه و له‌وكاته‌دا 4 خۆكوژ به چه‌ك و رومانه‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن بچنه ناو باره‌گای ئاسایش هه‌ولێر.
هه‌رچوار تیرۆریسته خۆكوژه‌كه له لایه‌ن پاسه‌وان و كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه ده‌كوژرێن، له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك تیرۆریستێك به ئامبولانسێك له باره‌گای ئاسایش نزیك ده‌بێته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی راده‌گیرێت خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كرداره‌دا 6 تیرۆریست كوژراون و به‌داخه‌وه له كاتی به‌رگریكردنی قاره‌مانانه‌ی كارمه‌ندانی ئاسایش‌دا 6 كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدبوون و (42) كه‌س له كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری شارستانی برینداربوون.
له‌كاتێكدا سه‌ره‌خۆشیمان له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و ئاواتی هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌ی برینداره‌كان ده‌خوازین خه‌لكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره هێرشانه له‌رووبه رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان رژدتر و توندوتۆلترمان ده‌كه‌ن.
ئه‌م هێرشه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه هه‌رێمی كوردستان له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی دیموكراسیدا سه‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناحه‌زانی كوردستان چاویان به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت.
دوای 6 ساڵ ئه‌مه‌یان یه‌كه‌م كرداری له‌مجۆره‌یه له هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام بێگومان له‌میانه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌دا چه‌ندین جاره هه‌وڵی له‌مجۆره‌یان هه‌بووه كه به وریایی هێزه‌كانی ئاسایش پوچه‌لكراون.
پێویسته له‌بیرمان بێت كه هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی ئالۆزدایه و هه‌وڵی ناحه‌زان و مه‌ترسیی تیرۆریستان بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستان كۆتایی پێنه‌هاتووه، بۆیه داوا له‌هاولاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانمانبن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌رو مالیان.
داواتان لێده‌كه‌ین كه بنكه‌كانی ئاسایش له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی نامۆ و گوماناوی به‌زووترین كات ئاگادار بكه‌نه‌وه. هاوكارییتان گه‌وره‌ترین فاكته‌ره بۆ پوچه‌ڵكردنی نیازی گڵاوی تیرۆریستان.
تیرۆریستان شیواز و پیلانی نوێ به‌كاردێنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هاوكاریی هاوڵاتیان هه‌موو تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ قه‌لاچۆكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم له‌هه‌رشوێنه‌كه‌وه‌بێت.
له‌كۆتاییدا داوا له‌هاولاتیانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندبن به‌رێنماییه‌كانی ئاسایشه‌وه و هاوكارمان بن چونكه هاوكاریتان گه‌وره‌ترین فاكته‌ری یارمه‌تیده‌ری پاراستن و به‌رده‌وامیی سه‌رمایه‌ی به‌نرخی ئاسایشی وڵاتمانه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2013/9/29




