ئه‌مڕۆ نیوه‌رۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ژاند

هه‌ولێر - تایبه‌ت به KDP.info/ ئه‌مرۆ دوای نبوه‌رۆ له‌به‌رده‌م ئاسایشی هه‌ولێر زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه روویدا كه له ئه‌نجامدا چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م له جۆری كیا 2ته‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌دوای ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م روویداوه كه ئه‌مبۆلانسێك بووه، كاتێ گه‌یشتۆته به‌رده‌م ده‌رگای ئاسایش ویستوویه‌تی بچێته ژووره‌وه، كه سێ كه‌س له ئه‌مۆلانسه‌كه دابه‌زیون ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش وه‌لامیان داوه‌ته‌وه‌و هه‌رسێكیان كوشتوون و له‌وكاته‌شدا شوفێری ئه‌مبۆلانسه‌كه كه بریندار كراوه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
هاوكات به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان تائێستا 5 شه‌هیدو نزیكه‌ی 25 بریندار هه‌یه.
شایانی باسه له‌دوای ساڵی 2007ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له شاری هه‌ولێر روویداوه




