ئەتروشی: حكوومەتی فیدراڵ جدی نییە لە پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوت

فەرهاد ئەتروشی ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و ئەندامی لێژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی راگەیاندوونە: حكوومەتی فیدراڵ جدی نییە لە پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە فایلی بەقاچاخبردنی نەوت و ئەو پرسەشی پشتگوێ خستووە.
روونیشی كردۆتەوە ئەمەش دەری دەخات ئەو تۆمەتانەی كە درانە پاڵ هەرێمی كوردستان راست نەبوون و ئێستاش لێی پاشگەز بوونەتەوە.
ئەتروشی لەپێشوتریشدا چەند كەسێكی دەستڕۆیشتووی ناوی حكوومەتی بەغدای بە ئاودیوكردنی نەوتی خاو بۆ ئیسرائیل لە رێگەی بەندەری عەقەبەی ئوردنی تۆمەتبار كردبوو.




