راگەیاندنی ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراندن دەکەوێتە ھەفتەی داھاتوو

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ ناوی مامۆستایان بۆ دامەزراندن لە سنوری شاری ھەولێر رابگەیندرێت، بەڵام دواخرا بۆھەفتەی داھاتوو.
حوسێن کاکل بەرپرسی ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: نزیکە نۆزدە ھەزارو 944کەس لە سنوری شاری ھەولێر فۆرمی دامەزراندن بۆ مامۆستاییان پرکردۆتەوە و لەو ژمارەیەش 883کەس دادەمەزرێن.
حوسێن کاکل گوتیشی: ھەموو کارەکانیا تەواو کردووە و تەنھا ماوە ناوەکان رابگەینن و بڕیاربوو ئەمڕۆ رایبگەینن، بەڵام دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو.
سەبارەت بەھۆکار دواخستنەکەش کاکل رونیکردەوە، بەرێوبەری گشتی ئەزمونەکان مامۆستا باپیر بەکر لێرە نییە ھەر بۆیە دواخرا، بەڵام چاوەروان دەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتە یاخود سەرتای ھەفتە داھاتوو بگەرێتەوە وئەوکات رایدەگەینن.




