پۆلیسی ھەولێر:تەقەی خۆشی شەوی رابردوو زۆر کەم بوو

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، لە تەقەی خۆشی شەوی رابردوی شاری ھەولێر بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر کەمبوو، تەنھا منداڵێک بە سوکی بە گولە برینداربووە و کەسێکیش بەسەرخۆشی دەستگیرکراوە.
راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: لە شاری ھەولێر شەوی رابردوو لە ھەندێک شوێن تەقەی خۆشی کراوە بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەئاکامدا منداڵێک لە گەڕەکی ھەڤالان بە گولە برینداربوو و لەگەرەکی ئیسکانیش کەسێکی دیکە بە ھۆی ھەڵدانی یاری ئاگرین برینداربووە، بەڵام برینەکانیان سوکە و ئێستاش باری تەندورستیان جێگیرە.
راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: کەسێکی دیکە کە تەمەنی نزیک ٤٠ساڵان بوو بەسەرخۆشی تەقەی کردووە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەرێکی نەبووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
عەبدولکەریم رونیشیکردهوە، ئەم جارە رێژەی تەقەکردنەکە زۆر کەمبوو به بەروارد لەگەڵ جارانی پێشوو و ھیوادارین ئەم دیاردەیە ھەر نەمینێ.




