لەبارەی سەردانەكەی سەرۆكی ئێران بۆ ئەمەریكا لێكۆڵینەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەكرێت

ئێران – KDP.info/ حوسێن نەقەوی وتەبێژی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند كە پەرلەمان رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەبارەی سەردان و چاوپێكەوتنەكانی حەسەن رۆحانی بۆ ئەمەریكا لێكۆلینەوە لەگەڵ محەمەد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتەدا دەكات. بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی كۆماری ئیسلامی ئێران؛ گفتوگۆكان و هەروەها پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان باراك ئۆباما و حەسەن رۆحانی تەوەری سەرەكیی لێكۆلینەوەكە دەبن. جێی باسە كۆشكی سپیی ئەمەریكا رایگەیاند كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان حەسەن رۆحانی و باراك ئۆباما لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بووە .




