گەنجێكی ئێران پێڵاوێك دەگرێتە ئۆتۆمبیلەكەی حەسەن رۆحانی

تاران –KDP.info/ گەنجێكی توڕە پێڵاوێك دەگرێتە ئۆتۆمبێلەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران دوای گەڕانەوەی لە نیۆیۆرك. بە بەرچاوی دەزگاكانی راگەیاندنەوە گەنجێكی ئێرانی لە فرۆكەخانەی تاران پێلاوێكی گرتە رۆحانی لە كاتێكدا دەگەرایەوە لە ئەمەریكا, ئەمەش دوای ئەوە هات كە كۆمەڵێك گەنجی موحافزكارەكان بۆ دەبڕینی نارەزایی لە بەرامبەر هەڵسوكەوتی رۆحانی لەتاران و ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی كە لەگەڵ ئۆباما ئەنجامی داوە، چوبونە فرۆكەخانەی تاران و هوتافی(مردن بۆ ئەمریكاو مردن بۆ ئیسرائیلیان) دەگوتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە لەدەرەوە فرۆكەخانەیەكی ژمارەیەك لایەنگری رۆحانی پێشوازییەكی گەرمیان لەناوبراو كردو هوتافی سوپاس رۆحانییان دەگوتەوە. گفتوگۆی نێوان ئۆباماو رۆحانی یەكەم یەكەم گفتوگۆی راستەوخۆیە كە لەدوای شۆرشی ئیسلامی ئێرانەوە دوای چل و سێ ساڵ لەنێولن ئەم دوو وڵاتەدا ئەنجامدرا




