٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە ئەحمەد تورک و عوسمان بایدەمیر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوو پەیامی هاوخەمیدا، سەرەخۆشیی لە هەریەک لە بەڕێزان ئەحمەد تورک، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی و عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانیی ئامەد، دەکات.

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێز عوسمان بایدەمیر سەرۆکی شارەوانیی ئامەد، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بە بەڕێزیان و خانەوادەکەیان ڕادەگەیەنێت.

هەروەها بەبۆنەی کۆچی دوایی برا گەورەی بەڕێز ئەحمەد تورک، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بەڕێزیان و خانەوادەکەیان دەکات.

 

ئەمە دەقی پەیامەکانە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەرێز كاك عوسمان بایدەمیر

سەرۆكی شارەوانیی ئامەد

 بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەرێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە دایكی كۆچكردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 انا لله وانا الیە راجعون

 مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

28/9/2013

 

 --------------------------------------

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

 برای بەرێز كاك ئەحمەد تورك

هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی

 بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برا گەورەی بەرێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە برای كۆچكردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 انا لله وانا الیە راجعون

 مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

28/9/2013

هەواڵی پەیوەندیدار