سه‌رۆك بارزانی له رۆژى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌مریكادا: دژی عێراق نین، دژی دیکتاتۆریین

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به ئاماده‌بونى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و جێگرى باڵیۆزى ئه‌مریكا له به‌غداو ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و وه‌زیرانى هه‌رێم و كونسوڵى ووڵاتانى بیانى له هه‌ولێرو بازرگانان و كه‌سایه‌تیه جیا جیاكانى سیاسى و ئاینى له كوردستان و عێراق، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر یادى 236 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌مریكاى كرده‌وه .
له‌و ڕێوه‌سمه‌ش دا هه‌ریه‌ك له كونسوڵى ئه‌مریكا له هه‌ولێرو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ووتاریان پێشكه‌ش كرد، كونسوڵى ئه‌مریكا له هه‌ولێر گوتى: " ئێمه بۆ ساڵى سێیه‌مه له هه‌رێمى كوردستان یادى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه‌وه .
هاوكات گوتیشى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد بێجگه له‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندیه‌كى له مێژینه‌یه به‌ڵام له ئێستاش دا ئه‌و هه‌ماهه‌نگیانه گه‌یشتونه‌ته ئاستێكى تر بۆیه به شانازیه‌وه ده‌ڵێم ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى له‌و مه‌جاله‌دا به‌رز ده‌نرخێنم .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له وتاره‌كه‌یدا و له ده‌ست پێكدا په‌یامێكى پیرۆزبایى به ناوى خۆی و گه‌لى كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ی و گه‌لى ئه‌مریكا كرد.
هاوكات گوتیشى: " ئێوه دواى شورشێكى درێژخایه‌ن بوونه خاوه‌نى وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام زۆر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ى تریش ماون كه خه‌باتى دوور و درێژیان كردووه و تا ئێستاش بێ ده‌وڵه‌تن .
گوتیشى چۆن ئێوه حه‌ز به ئازادى ده‌كه‌ن گه‌لى ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى ئێوه حه‌ز به ئازادى ده‌كات.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى گوتى: " ئه‌گه‌ر باسى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق بكه‌م ته‌نها به یه‌ك ڕسته ده‌ڵێم ئێمه وه‌ك كورد هه‌ڕه‌شه نین بۆ عیراق به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ین بۆ دیكتاتۆریه‌ت.
شایانى باسه له دواى ته‌واو بوونى ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى ئه‌لێكس لاسكارسى كونسوڵى ئێستاى ئه‌مریكاى له هه‌ولێر له ماوه‌كانى ڕابردووى كار كردنیدا به‌رز نرخاند و گوتیشى وه‌ك دیاره له دوو ڕۆژى دادێ واده‌ى كار كردنى ئه‌و كۆتایى پێ دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه واشنتۆن، بۆیه هیواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانى دیكه‌یدا بۆ ده‌خوازم .




