لە دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی سکالاکان گەیشتە 808 ، کە زۆرترینیان لە شاری سلێمانییە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ ئێوارە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە هەولێر ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ئاشکرا کرد و لەتەک ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمی نێو لیستەکانە، رایانگەیاند لەم پرۆسەیەدا ژمارەیەک سکاڵا تۆمار کراون کە گەیشتۆتە 808 سكاڵا، ئەمەش پەیوەستە بە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان.
هەر لە میانەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئەو سكاڵایانەی لایه‌نه سیاسییه‌كان له مه‌ڕ ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆماریان کردووە 40 سكاڵایه، هەروەها ژماره‌ی ئەو سكاڵایانەی له‌مه‌ڕ ده‌نگدانی گشتی تۆمار کراون 768 سكاڵایه.
بەپێی قسەکانی سه‌ربه‌ست مسته‌فا، له ده‌نگدانی تایبه‌ت، له‌شاری هه‌ولێر لیستی سه‌وز یه‌ك سكاڵا و لیستی زه‌رد 8 سكاڵای تۆمار كردووه. هەروەها له‌شاری سلێمانی، لیستی سه‌وز 5 سكاڵا‌و لیستی زه‌رد 8 سكاڵای تۆمار كردووه. له شاری دهۆكیش، لیستی سه‌زو 8 سكاڵا و لیستی زه‌رد 16 سكاڵای تۆمار كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ش كه لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆماریان كردووه له نێو پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، ئەو بەرپرسەی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:
له شاری هه‌ولێر،لیستی سه‌وز 42 سكاڵا و لیستی زه‌رد 65 سكاڵای تۆمار كردووه. له شاری سلێمانی، لیستی سوور 58 سكاڵا و لیستی سه‌وز 50 سكاڵا و لیستی زه‌رد 250 سكاڵای تۆمار كردووه.له شاری دهۆكیش لیستی سه‌وز 18 سكاڵا و لیستی زه‌رد 25 سكاڵای تۆمار كردووه.




