نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ئه‌حمه‌د تورك و ئۆسمان بایده‌میر ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئه‌یلوولى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له دوو په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د تورك سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانته‌رى كوردى توركیا و هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى جڤاكى دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى براكه‌یانه‌وه و، ئۆسمان بایده‌میر سه‌رۆكى شاره‌وانیى گه‌وره‌ى دیاربه‌كر؛ به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى دایكیانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى پێشكه‌ش به تورك و بایده‌میر و خانه‌واده‌كانیان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها وێڕاى سه‌بوورى و دڵنه‌وایى، هیواى خواست كه ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌كه‌یان بێت.
لاى خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د تورك و ئۆسمان بایده‌میر، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ى نێچیرڤان بارزانى و هاوسۆزى و هاوخه‌مى و به‌شدارییان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست




