بڕیارێکی بە کۆمەڵ دەربارەی سوریا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەرچوو

ئەمەریکا- ئاژانسەکان - KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویدا، بڕیاری له‌ناوبردنی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سووریای په‌سه‌ند كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر 15 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش، ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ربڕی كه بۆ له‌ناوبردنی عه‌مباره كیمیاوییه‌كانی سووریا پێشكه‌ش كرابوو.
بڕیاره‌كه ژماره‌ی 2118ـی دراوه‌تێ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش (سێرگی لاڤرۆڤ) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش ده‌توانێت به‌گوێره‌ی به‌ندی حه‌وته‌م جێبه‌جێی بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه ده‌بێت و رژێمی به‌عسی سوریا هه‌موو هاوكارییه‌كه‌ی تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی عه‌مباره كیمیاویی و سه‌رجه‌م چه‌كه كیمیاوییه‌كانی له‌ناو ببات و ده‌سته‌به‌رداریان ببێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش جۆن كێری ئه‌م بڕیاره‌ی به دوا ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رانی به‌عسی سوریا ناوبردن كه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رپێچی به‌نده‌كانی بن، خۆیان به‌رگه‌ی سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌گرن




