پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێنا

هەولێر - KDP.info/ هەرئێستە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ساری هەولێر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند: کە دەرەنجامە بەراییەکان بەمجۆرەیە پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمە و ژمارەی دەنگەکانی ( ٧١٩٠٠٤) ە و بزوتنەوەی گۆران ژامرەی دەنگەکانی (٤٤٦٠٩٠) هەزار دەنگ و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژامرەی دەنگەکانی ( ٣٢٣٨٦٨) ە. هەروەها یەکگرتوو ( ١٧٨٦٨١) دەنگ و کۆمەڵ ( ١١٣٢٦٠) و بزوتنەوەی ئیسلامی ( ٢٠٧٩٥) و سۆسیالیست ( ١١٨٢٨) و شیوعی ( ١١٧٦٨) و ئاراستەی سێیەمیش ( ٨٤٥١) دەنگیان هێناوە. هەروەها رافیدین ٥٩٦٣ دهنگ، كلدانی و سریانی ئاشوری٥٥٩٩ دهنگ، پێشكهوتنی توركمانی ٥١٧٣دهنگ، ئایینده٣٨٦٨دهنگ، پارتی چارهسهری ٣٦٠٥دهنگ، مافهكانی خهڵكی كوردستان ٢٨١٧ دهنگ، پارێزگاران ٢٤٢٠ دهنگ، مافی گهل ٢٠٠٥ دهنگیان به دهست هێناوه.
وەکو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند ئەمە رێژەی کۆی %٩٥ دەنگدەرانە و تەنیا %٥ ی تاکو ئێستە هەژامر نەکراوە. هەروەها لە سەرجەم پرۆسەکە ٧٦٨ سکالا لە سەر سێ شاری کوردستان تۆمار کراوە.
بەمە دەرکەوت کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ریزی پێشەوە و یەکەمین براوەی نێو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانە.




