ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەسەرکەوتووی وەسف دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان لەبارەی کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی سازکردو ئەم ھەڵبژاردنەشی بە سەرکەوتوو وەسف کرد.
لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عەدنان ئەنوەر بەگ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئەو ھەڵبژاردنە ھەندێک کەموکوری ھەبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتوو بووە.
عەدنان ئەنوەر بەگ گوتیشی: ئەو کەموکوڕیانە ھەبووە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لایەنگرانی لایەنەکان خەڵکیان بێزارکردبوو بەجۆرێک ھاتووچۆ زۆر ئەستەم بوو و ھێرشکرنە سەر یەکتری و بەکارھێنانی چەک کە چەند کەسێک بوونە قوربانی و نەھاتنەوەی ناوی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان.
ئەنوەر بەگ رونیشیکردهوە، ئێمە وەک ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە نەحکومییەکان پێشنیار دکەین حکوومەتی داھاتوو حکوومەتێکی بنکە فراوان بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو کەموکوڕیانە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیکی گشتی بەسەرکەوتووانە بەرێوە چوو.




