ئەمرۆ ئەنجامی بەرایی و لهکۆتایی ئەم ھەفتەش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیندرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگەیندرێت و لهکۆتایی ئەم ھەفتەش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیندرێت.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی ھەولێر دهکەن بۆ ئەوەی کاتژمێر ھەشتی ئێوارە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگەینن.
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی:728 سکاڵایان بەدەست گەیشتووە وخەریکی لێکۆڵینەون لەو سکاڵایانە و رەنگە تاوەکو دوو سێ رۆژی دیکە تەواوی بکەن.
خەلیفە رونیشیکردهوە، رەنگە تاکۆتایی ئەم ھەفتەیە ھەموو کارەکانیان تەواو بکەن وئەنجامی کۆتایی رابگەینن.




