٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەیەكی ئیخوان موسلمین لەزیندانی گشتی مەنسورە گیانی لە دەستدا

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info‌ / روانگەی راگەیاندنی ئیسلامی لە بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، ،بە پێی هەواڵێكی سەركردەیەكی ئیخوان موسلمین لەزیندانی گشتی مەنسورە لە میسر گیانی لە دەستداوە پێگەی  شەرق روانگەی راگەیاندنی ئیسلامی كە بارەگاكەی لە بەریتانیایە، ئاشكرایانكردووە، د.سەفوەت خەلیل بەهۆی ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی بووە و پێویستی بە دەرزی كیمیاوی هەبووە، لە زیندان گیانی لە دەستداوە.لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، د.سەفوەت خەلیل لە ساڵی 1954 لە دایك بووە و دەرچووی كۆلیژی دەرمانسازی ساڵی 1978 ەو، بەڕێوبەری كۆمپانیای سەید بۆ داودەرمان بووە ، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی سەندیكای دەرمانسازان و یانەی دەرمانساز لە دەقهلیە.پاش گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن محەمەد مورسیەوە، چەندین جار خۆپیشاندان لە دژی ئەو سەرۆكە ئەنجامدراو تاوەكو داواجار لە لایەن وەزیری بەرگری میسرەوە لە دەسەڵات دورخراییەوە و، ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبی ئیخوان موسلمینیان دەستگیركرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار