ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌رسێ لایه‌نی كوردستانی و سه‌در و عێراقیه له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌رسێ لایه‌نی كوردستانی و سه‌در و عێراقیه له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م دیداره پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی لێپرسینه‌وه له مالكی یه‌ك بخه‌ن.
دكتۆر رزگار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به په‌یامنێرى راگه‌یاند: دیداری هه‌ر سێ لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاوتوێبكه‌ن، هه‌ڵوێسته‌كان یه‌كخه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كخستنی ئه‌و پرسیارانه‌ی له پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه ده‌خرێنه‌روو.
ئاماژه‌شی دا: پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه به‌رده‌وامه, ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا راده‌گه‌یه‌نرێت كه پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه كۆتاییهاتووه و هه‌ڵوێستی سه‌در گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه, هیچی راست نییه به‌ڵگه‌ش ئه‌و لیژنه‌یه‌یه كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زراوه، ره‌نگه كاره‌كانی خۆی له داهاتووێكی نزیكدا كۆتایی پێبینێت، هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه سوورن.
هەروەها ناوبراو روونی كرده‌وه: له هه‌ولێر هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رسێ لایه‌ن سازده‌كرێت، ئه‌م دیداره زۆر پێویسته بۆ یه‌كخستنی دیدو بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كانی ئێستای عێراق.




