لە هەرێمی کوردستان سبەینیێ هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی ئیفلیجی، ده‌ست پێ ده‌كات

هەولێر – KDP.info / سبه‌ینێ 29-9 له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی ئیفلیجی، ده‌ست پێ ده‌كات كه 677 هه‌زار و 953 منداڵ ده‌گرێته‌وه. د.خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به KDP.infoی راگه‌یاند: سبه‌ینێ له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی كوتانی مناڵان دژی ئیفلیجی ده‌ستپێده‌كات، 1790 كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ته‌رخان كراون و ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێن پرۆسەکەش بەجوانی و رێک‌و پێکی بەرنامەرێژی بۆ کراوە . گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته 677 هه‌زارو 953 منداڵ ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له یه‌ك رۆژ ده‌ست پێده‌كات تا 5 ساڵ. راشیگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بڕی 667 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه له سه‌ر بوودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. پیوستە دایک‌و باوکان لە ە کوتانی منداڵەکانیان هۆشیار ببن هاوکای تیمەکانی گەرۆکی وەزارەتی تەندروستی بکەن.




