ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى تۆپخانه‌كانى سوپاى توركیا ده‌ڤه‌رى نێروه و رێكانى تۆپباران كرده‌وه

كاتژمێر 7:30ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هەینی ٧-٦-٢٠١٢ جارێكى تر تۆپخانه‌كانى سوپاى توركیا ده‌ڤه‌رى نێروه و رێكانى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى تۆپباران كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆى دروست كردنى ترس و دله‌راوكێ له لایه‌ن ئه‌و هاولاتیانه‌ى كه بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار و كارى رۆژانه‌ى كشتۆكالى سه‌ردانى گوند‌و ناوچه‌كه‌یانى كردبوو.
ئه‌م تۆپبارانه هیچ زیانێكى گیانى به دواوه نه‌بووه، ته‌نها بووه هۆى سووتانى به‌شێكى ره‌ز و باغ و پاوانى ناوچه‌كه .




