ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریاری لەناوبردنی عەمبارەکانی چەکی کیمیایی لە سوریای دا

نیویۆرک – KDP.info / درنگانی شەوی رابردوو لە نیویۆرک ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریاری لەناوبردنی عەمبارەکانی چەکی کیمیایی لە سوریای دا ، لە کۆبوونەوەی دوێنێدا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا درنگانی شەوی رابردوو بە زۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجوومەن رەزامەندیان نیشاندا لەسەر لەناو بردنی چەکی کیمیای سوریا کەپێشتر لە مانگی تەمموزی رابردوودا چەکی کیمیای لە ناوچەی غووتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق ئەو چەکە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییە بەکارهێنرا و بەهۆیەوەش دەیان کەسی بوونە قوربانی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون ، پێشر هەریەکە لە روسیا چین نارەزایی خۆیان نیشاندا لە بەکار هێنانی گورزی سەربازی بۆ لەناو بردنی ئەو چەکانە لە سوریا ، بەڵام شەوی رابردوو بە هۆی ساغبوونەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەسوریا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گلۆپی سەوزیان پێکرد بۆ ئەوەی عەمبارەکانی چەکی کیمیای لەوڵاتە بە تەواوی لەناو ببردرێن، شایەنی باسە هەریەکە لە رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی جۆری گازی سارین بەڵام سەرەڕای سەردانی تیمەکانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ولآتە و بوونی ئەو گازە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە ، تا ئێستا ساخ نەبۆتەوە کە کامە لایەن ئەو چەکەی لە دژی خەڵکی سڤیل بەکار هیناوە




