٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراسیبوون لەئەنقەرە رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەمبول –  KDP.info‌/  وا بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراسیبوون رابگەیەنێت. بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا  رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی 30ی ئەیلول واتە رۆژی دووشەممە ناوەڕۆکی پاکێجی دیموکراسیبوون لە ئەنقەرە رادەگەیەنێت.

ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رۆژی دووشەممەی داھاتوو لە باڵەخانە تازەکەی ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاریی پاکێجەکە دەخاتەڕوو. بەپێی بەرنامەی دانراو لە کاتی پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی پاکێجەکەدا کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە راستەوخۆ پەخش دەکرێت، ھەروەھا قسەکانی ئەردۆغان وەردەگێڕدرێتە سەر زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی.

چاوڕەی دەکرێت ئەردۆغان کۆمەڵێک ماف و ئازادی لە رێگه‌ی هەموارکردنەوەی کۆمەڵێک یاسا کە لە سەردەمی مستەفا ئەتاتورک لە ساڵی 1928لە تورکیا دارێژراوە هەموار بکاتەوە، ئەمەش دوای هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی دێت کە لە نێوان حکوومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوبژیوانی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لە سەر کراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار