ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت

بەغدا – KDP.info/ بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەندرێت كە رۆژی21-9-2013 ئەنجامدرا. لەوبارەیەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند كە هەژماركردنی زۆرینەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان تەواو بووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر ئەنجامە بەراییەكانی رادەگەیەندرێت.




