هێزە ئەمنییەكانی سودان 600 خۆپیشاندەریان دەستگیركردووە

سودان – KDP.info/ خۆپێشاندان و توندوتیژی لە سودان بەردەوامی هەیە. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە دوێنێ لە خەرتومی پایتەخت و شاری ئوم دەرمان خۆپییشاندان بەردەوامی هەبوو و بۆبڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەرانیش هێزە ئەمنیەكان گازی فرمێسك رێژیان بەكارهێنا، هەرلەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ناوخۆی سودان رایگەیاند لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپییشاندانەكان تا ئێستا 600 دەستگیركراون، هاوكات حكوومەتی سودان ئاماژە بەوە دەكات لە خۆپییشاندان و توندوتیژەییەكانی چەند رۆژی رابردوو 29 كەس كوژراون، بەڵام لە بەرانبەردا چالاكوانان ئەوەیان راگەیاند زیاتر لە سەد كەس كوژراون.




