سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له شاندێكى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ستیڤن بیكرۆست هه‌ڵسوێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاسكاریس كونسڵى ئه‌و ووڵاته له هه‌رێمى كوردستان كرد به بۆنه‌ى كۆتای هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك كونسڵى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێم.
له دیدارێكدا سه‌رۆك بارزانى وێڕاى پیرۆزبایكردن له سه‌رۆك ئۆباما و جۆزێف بایدنى جێگرى و ته‌واوى گه‌لى ئه‌مه‌ریكا به بۆنه‌ى ڕۆژى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له ئاینده‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و پته‌وكردنى به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌ردوولا كرد، و به تێروته‌سه‌لیش سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق گفتوگۆیان كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و ته‌نگژه‌یه ڕێى یاساى و ده‌ستوورى و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كان بگیرێته به‌ر.
سه‌رۆك بارزانى ستایشى ئه‌و ڕۆڵه‌ى ئه‌لیكسه‌نده‌ر لاسكاریسى كرد كه له ماوه‌ى كاركردنیدا له هه‌رێمى كردستان توانیویه‌تى خزمه‌تى به‌رژه‌وندیه‌كانى هه‌ردوولا بكات ، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ى كه پێى ده‌سپێردرێـت، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له باره‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى به سه‌ر عێراقدا كرد.




