٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروەردە بە زمانی كوردی مافێكی یاسایی گەلی كوردە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info /  پەرلەمانتاری دیاربەكری ئاكەپە دەڵێتتا دان بە مافی پەروەردە بە زمانی كوردی نەنرێت پرسی كورد چارەسەر ناكرێت.

لە گەڵ نزیك بوونەوەی وادەی راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیزەبوونی توركیا لە لایەن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا هەر یەك بە جۆرێك بیروڕای خۆیان دەردەبڕن و داوای كرانەوەی زیاتر بە رووی كورددا دەكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری ئاكەپەی شاری دیاربەكر غالیب ئەنساری ئۆغڵو رایگەیاندووە كە دابەزاندنی رێژەی %10ی هەڵبژاردنەكان، پەروەردە بە زمانی كوردی و پێناسەكردنی هاووڵاتی بوونی توركیا سێ هەنگاوی زۆر گرنگی پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیان و بەبێ جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانە پرۆسەی دیموكراتیزەبوون سەركەوتوو نابێت.

ئەنساری ئۆغلو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر دان بە مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی نەنرێت ئەوا پرسی كورد چارەسەر ناكرێت، بۆیە ئەگەر دەوڵەت دەیەوێت پرسی كورد چارەسەر بكات، دەبێت دان بە مافی پەروەردە بە زمانی كوردیدا بنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار