خۆشكردنی رێگای سیاسەتی یاسایی بۆ پەكەكە

ئەنقەرە- KDP.info / سەرۆكی جەهەپە دەڵێتبۆ چارەسەری پرسی كورد پێویستە رێگا بۆ پە کەکە بکرێتەوە ، تاکو بتوانێت سیاسە لە چوارچێوەی یاسادا بكات.
لە چوارچێوەی بەردەوامی گفتوگۆكان سەبارەت بە پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) كەمال قڵیجدار ئۆغڵو رایگەیاند: دەبێت رێگای سیاسەت كردن لە چوارچێوەی یاسادا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان بكرێتەوە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی بیرگونی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدار ئۆغڵو رایگەیاندووە ئەوان وەكو جەهەپە پرۆژەیەكی 17 خاڵی بە ناوی مانیفستۆی دیموكراسیان ئامادە كردووە و لە رۆژانی داهاتوو پێشكەشی پەرلەمانی توركیای دەكەن.
كەمال قڵێجدار ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر حكوومەت دەیەوێت پرسی كورد چارەسەر بكات و پەكەكە لە چیاكان دابەزێنێت، ئەوا پێویستە رێگای سیاسەتی یاسایی بۆ پەكەكە بكاتەوە و ئەو دەرفەتە بە پەكەكە برەخسێنێت تاکو بتوانێت لە چوارچێوەی یاسادا لە توركیا سیاسەت بكات.




