٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیۆن: بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە 141 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

سودان – KDP.info/ ئۆپۆزسیۆنی سودان رایگەیاند لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 141كەس لە میانی خۆپیشاندانەكاندا كوژراون. دوای ئەوەی حكومەتی سودان بە بڕیارێك هاوكاریی سوتەمەنیی لە هاوڵاتییان بڕی.  هاووڵاتییان ناڕەزایان دەربڕی و لە چەندین شار و ناوچە خۆپیشاندان كرا. بە پێی زانیارییەكان لە خەرتوم و چەندین ناوچەی دیكەی سودان پۆلیس هێرشی كردووەتە سەر خۆپیشاندەران و شەڕ لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتیان روویداوە. لە لایەكی دیكەوە بە هۆی ئەو نائارامییە، وەزارەتی پەروەردەی سودان بۆ ماوەی یەك هەفتە پشووی راگەیاند. وەزارەتی نەوتی سودانیش رایگەیاند زیاتر لە بیست وێستگەی سوتەمەنی سوتێنراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار