دکتۆر هاوڕێ مەنسوربەگ: زانکۆی مزووری ئەمەریکی لەهەولێربەفەرمی سەردانیان کردووین و بەنیازین چەندین رێککەوتنیان لەگەڵ مۆر بکەین

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی سۆران بۆ پەردەدان بە بواری زانستی و پەیوەندی دروستکردن لە زانکۆ جیهانییەکان و راکێشانی توانی زانستی بۆ کوردستان، ئێوارەی 25-6-2013لە شاری هەولێرپێشوازیان کرد، لە شاندێکی زانکۆی میزووری ئەمەریکی (University of Missouri) .
دکتۆر هاوڕێ مەنسوربەگ لە لێدوانێکی تایبەت بە KDP.infoرایگەیاند: لە پێناو پەرەپیدانی توانا و ئاست زانستی زانکۆکەمان و پرۆسەی خوێندن لە کوردستان، ئێمە هەمیشە کار بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ جیهانییەکان دەدەین، لەم چوارێوەیەدا شاندێکی زانکۆی مزووری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان راگری کۆلیژی ئەندازیاری (James E. Thompson) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆلیژی ئەندازیاری (Vlad Likholetov) گەیشتنە کوردستان. لەم پێشوازی و دیدارەماندا چەندین بابەتی زانستی پەیوەست بە سیستەمی خوێندنی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کران.
هەروەها مەنسوربەگ گوتی: دواتر راگری کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی میزووری خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی زانکۆی سۆران دەربڕی. دوابەدوای گفتوگۆ لە سەر ئەجێندای کۆبوونەوەکە، شاندی زانکۆی ناوبراو داوەتنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆی سۆران کرد بۆ سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکات بۆ گرێدانی پەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆدا. جێگای ئاماژە پێکردنە سەرۆکایەتی زانکۆی سۆران بە نیازە لە سەرەتای مانگی دیسێمبەر، لەسەر داوەتێکی فەرمی، سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکات بۆ گرێبەستێکی ئەکادیمیی لە گەڵ زانکۆی The University of Central Florida. هەر لەم سەردانەشیاندا، سەرۆکی زانکۆی سۆران و یاوەرەکانی بەنیازن بەدەنگ داوەتەکەی زانکۆی میزووری بچن و چەند یاداشتنامەیەک لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ بکەن.




