نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نێردراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كرد

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ئه‌یلوولى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جۆناسان مارلاند نێردراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئابوورى و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تیى شاندى ووڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شداریكردن له نۆیه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى بازرگانیی فراوان لە عێراق لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له دیدارێكدا مارلاند خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتن و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، پیرۆزبایى له حكوومه‌ت و گه‌لى كوردستان كرد. نێچیرڤان بارزانى ـ ش خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه جێگیربوونى كه‌لتوورى مۆدرێن و شارستانیانه‌ى هه‌ڵبژاردن؛ هه‌ر له هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپینه‌وه تا ده‌نگدان و چوونه سه‌ر سه‌ندووقه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئارام و دوور له گرژى و ئاڵۆزى، مایه‌ى شانازیى گه‌لى كوردستانه و دووپاتى كرده‌وه كه به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو زۆر باشتریش به‌ڕێوه ده‌چن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا نێردراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئابوورى؛ سه‌رسامیى خۆى به بینینى پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان نیشان دا و خواستى به‌ریتانیاى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌م سه‌ردانه‌یدا كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى گه‌وره و دیارى به‌ریتانى یاوه‌رى ده‌كه‌ن و خوازیارى ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدارى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه به‌وه‌ى به‌ریتانیا له ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانیه‌وه به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمدا به‌شدار بێت و ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان گرنگییه‌كى تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ده‌دات، بۆیه هه‌موو ده‌رگاكان بۆ به‌شدارى و هاتنى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان بۆهه‌رێمى كوردستان؛ كراوه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا باس له تواناكانى فڕۆ‌كه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و هه‌وڵدان بۆ كردنى به ناوه‌ندى گه‌شته‌كانى نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا كرا، به جۆرێك كه ببێته ترانزێتێك و بنكه‌ى دابینكردنى به‌نزینى فڕۆكه‌كان بۆ ئه‌و گه‌شتانه‌ى له نێوان ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوادا ئه‌نجام ده‌ده‌رێن. هه‌روه‌ها پرسى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى هێڵى ئاسمانیى به‌ریتانى "بریتش ئێروه‌یس" و ئه‌نجامدانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن؛ خرایه به‌ر باس.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا گه‌یڤن ویشارد سه‌رۆكى لقه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تیى "ستاندارد چارته‌رد" له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا ڕایگه‌یاند كه نیازیان وایه مانگى نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوو لقێكى بانكه‌كه‌یان له به‌غدا و كۆتایى ساڵیش لقێكى دیكه له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى بانكدارى و بیمه و وه‌به‌رهێناندا كار بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانیش خۆشحاڵیى خۆى به‌م هه‌نگاوه نیشان دا و هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپات كرده‌وه.
ڕه‌وشى سووریا و بارودۆخى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و نێردراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ئابوورى بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كات و له‌گه‌ڵNUHCRیش هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشى هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه وێڕاى هه‌بوونى (230) هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام پێشبینیى ژماره‌یه‌كى زیاتریش ده‌كه‌ین، بۆیه داواى كرد كه عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕى زیاتر له په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا بڕیار درا شاندى به‌ریتانیاى به‌شدار له نۆیه‌مین پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى بازرگانیی فراوان لە عێراق كه لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ساز ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و له پێناو په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بازرگانى له نێوان هه‌ردوولادا، تاوتوێى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوانیان بكه‌ن




