ناوی وه‌رگیراوانی په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاگه‌یه‌ندرا
ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ 26/9/2013 ئیبراهیم بایز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌كان و ڕاهێنان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوی قوتابیان و خوێندكارانی وه‌رگیراو له په‌یمانگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و هونه‌ره‌جوانه‌كان و كۆمپیوته‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ساڵی خوێندنی 2013 – 2014 ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌كان ڕایگه‌یاند ئه‌مساڵ 461 قوتابی له په‌یمانگه وه‌رزشییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئاكرێ و ڕانیه و كۆیه و شه‌قڵاوه و خانه‌قین وه‌رگیراون.
هه‌روه‌ها 380 قوتابی له په‌یمانگه‌كانی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و سۆران و كه‌لار و ئاكرێ وه‌رگیراون.
هه‌روه‌ها قوتابی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ڕانیه و كۆیه و خانه‌قین و كفری و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك و ره‌واندز وه‌رگیراون.
جێی باسه ساڵانه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابی و خوێندكاران له نێوان په‌یمانگه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌رگرتنی فێرخوازان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت. دواتر له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران ناوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.




