كەمال قڵیجدارئۆغڵو: نازانم قۆناغی چارەسەری چییە

ئیستەنبۆل- KDP.info/سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا دەڵێ نازانم قۆناغی چارەسەری چییە ئەگەر كەس دەزانێ با بۆم شرۆڤە بكات سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا ( جەهەپە) ( كەمال قڵێجدار ئۆغڵو) رایگەیاند: دەبێ ئیرادەی میللی رەنگدانەوەی لە پەرلەمان هەبێ و گوتی" كێشەی توركیا لە یاساكان زیاتر كێشەی كلتووری دیموكراسییەتە و دەبێ هەر كەس لە بەرامبەر رەخنەكاندا پشوودرێژ بێ.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلی توركی قڵێجدار ئۆغڵو گوتی: نازانین لە ناوەڕۆكی پاكێجی دیموكراتیزاسیۆنی توركیادا چی هەیە، ئەگەر كەسێك دەزانێ قۆناغی چارەسەری چییە و چۆن بەڕێوە دەچێ با بۆ ئێمە شرۆڤە بكات، ناكرێ تۆ بۆ وڵاتێك دیموكراسی بهێنی بەڵام خەڵكی ئەو وڵاتە ئاگای لێ نەبێت.
كەمال قڵێجدار ئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی پێدا كە جەهەپە سەرقاڵی ئامادەكردنی مانیفستۆی ئازادی و دیموكراسییە و لەو مانیفستۆیەدا بیروڕای خۆی دەردەبڕێ.
سەرۆكی جەهەپە باسی رووداوەكەی روبوزكی كرد و گوتی: لە روبوزكی 34 هاووڵاتی ئەم وڵاتە كوژران و كەس نازانێ بەرپرسیاری ئەم كۆمەڵكۆژییە كییە، ئەگەر بازخۆازی لە سەر ئەم رووداوە نەكرێ ئەوا بزخۆازی بۆ هیچ رووداوێكی دیكە ناكرێ، بۆیە ئێمە وەكو جەهەپە داوای دیموكراسیەتی راستەقین دەكەین.




