ئێران: له گه‌ڵ ده‌ستپێکی خوێندن سه‌رۆکی گشتی مامۆستایان 5 ساڵ به‌ندکردنی بۆ بڕایه‌وه

ئێران – KDP.info/ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن سه‌رۆكی مامۆستایان له ئێران حوكمی 5 ساڵ زیندانی بۆ به‌رپرسی گشتی رێكخراوی مامۆستایان له کۆماری ئیسلامی ئێران بڕایه‌وه به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته که ئاسۆی رۆژهه‌ڵات بڵاویکردۆته‌وه، عه‌لیره‌زا هاشمی، به‌رپرسی گشتی رێكخراوی مامۆستایان له کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن لقی 28ی دادگای ئینقلاب ئه‌و وڵاته‌وه 5 ساڵ به‌ندکردنی بۆ بڕایه‌وه.وه‌ک ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئه‌و وڵاته بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌و تاوانه‌ی که به‌هۆیه‌وه سه‌رۆکی مامۆستایانی سزا دراوه، هۆکاره‌که‌ی بۆ سازکردنی كۆبوونه‌وه بووه، که‌وه‌ک ده‌زگاکانی ئه‌منی ئه‌و وڵاته خستویانه‌ته‌روو کۆبوونه‌وه‌کان بۆ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات و چالاكی كردنی ئه‌دامانی ئه‌و وڵاته بووه له دژی حکومڕانی كۆماری ئیسلامی. شایه‌نه‌ی باسه عه‌لیره‌زا هاشمی، که به‌رپرسی گشتی رێكخراوی مامۆستایان بووه له ئێران یه‌کێک بووه له کاره‌کته‌ره چالاکه‌کانی بواری په‌روه‌رده له ئێران پێگه‌ی له نێو مامۆستایانی ئه‌و وڵاته دروست کردووه.




