چاوەڕوان دەكرێ هەفتەی داهاتوو داوای لێپرسینەوە لەمالیكی بدرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق
ئەندامێكی لێژنەی یاساییی راسپێردراو بە دانانی میكانیزمی لێپرسینەوە لە مالیكی رایدەگەێنێت: 90%ی كارەكانی میكانیزمی لێپرسینەوە لە مالیكی تەواو بوونە و پێشبینی دەكرێ هەفتەی داهاتوو داواكاری لێپرسینەوە بدرێتە پەرلەمان.
فەرهاد ئەترووشی ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و ئەندامی لێژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە، تا ئێستا لێژنەكەیان 90%ی كارەكانی پێی راسپێردراوە ئەنجامی داوە و ئەوەی ماوە ئاڵوگڕییە لە نێوان سەرانی سیاسیی بەرەی لێپرسینەوەیە.
گوتیشی: ئەگەر هیچ گۆڕانكارییەكی گەورەی سیاسی لە هەڵوێستی هەرسێ گەورە لیستەكە روو نەدا، چاوەڕوان دەكرێ هەفتەی داهاتوو داوای لێپرسینەوە لەمالیكی بدرێتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق.




