بانكی ستاندارد چارترد ئامادەكاری بۆ كردنەوەی لقێكی بانكەكەیان لە كوردستان دەكات

ههولێر- تایبهت به KDP.info/ بۆ ئامادەكاری و پشتگیری و هاوكاری مەعنەوی گاڤین ویشارت سەرۆكی دامەزراوە دارایی و بانكییەكان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا و كریستۆف پاپا دا پۆلس سەرۆكی جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكانی ستاندارد چارترد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەگەل د.علی سندی وەزیری پلاندانان كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەی شاندی ناوبراو لە گەڵ وەزیری پلاندانان تایبەت بوو بە ئامادەكاری بۆ كردنەوەی لقێكی بانكی ناوبراو لە هەرێمی كوردستان. بەرێوەبەرایەتی بانكی ناوبراو بریاری كردنەوەی لقێكی لە كوردستان داوە بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكی بەرزیان ئێسته لە كوردستانە.
د. علی سندی دوپاتی هاوكاری و پشتگیری مەعنەوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ بانكی ناوبراو كردەوە. لە هەمانكاتیشدا وەزیری پلاندانان راگەیاند كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هانی هەموو دەمەزراوە دارایی بانكییە نێودەوڵەتییەكان دەدات بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و كارە بازرگانییەكان.
ستاندارد چارتردی بەریتانی دامەزراوەیەكی بانكی و دارایی بەناوبانگی جیهانییە و لە چەندین بواری جیاواز و لە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دوور و رۆژهەڵاتی ناوەراست كاری وەبەرهێنان دەكەن.




