٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گیراوە هەڵهاتووەكانی پەكەكە دووبارە دەستگیر كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

دەرسیم -KDP.info /  ئەو گیراوانەی پەكەكە كە دوێنێ لە گرتووخانەی دەرسیم رایانكردبوو دووبارە دەستگیر كرانەوە.

ماڵپەڕی سۆندەقیقەی توركی بڵاویكردەوە كە ئەو 18 بەندكراوەی پەكەكە كە دوێنێ لە گرتووخانەی دەرسیم ( بینگۆل) رایانكردبوو، ئەمڕۆ لە بەرزاییەكانی گوندی چەناقتەپەی ناوچەی دەرسیمدا دووبارە دەستگیر كرانەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە لێدوانی پارێزگاری دەرسیم كردووە و نووسیویەتی: پاش هەڵكەندنی تۆنێلێك لە ماوەی یەكساڵدا 18بەندكراوی پەكەكە دوێنێ لە گرتووخانەی جۆری (م) دەرسیم رایانكردبوو، بەڵام ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكان توانیویانە ئەو گیراوانە لە بەرزاییەكانی گوندی چەناقتەپە دووبارە دەستگیر بكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار