به ئامادهبوونی سهرۆكی حكوومهت بهردی بناغهی پرۆژهی دوو وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبا له ههولێر داندرا
ئەمڕۆ پێنج شەممە 5/7/2012 بە ئامادەبوونی رێزدارنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی یەکەمین وێستگەی کۆمبایند سایکڵ داندرا، تێیدا لەگەرمی تۆڕباینی بەرھەمێھنانی وزەی کارەبا بۆ جارێکی تر وزەی کارەبا بەرھەمدەھێندرێ بێ ئەوەی پێویست بەبەکارھێنانی سووتەمەنی بکا.
لەرێورەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە کەلەوێستگەی ھەولێری غازی لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگوتەیەکدا رای گەیاند، بنیادنانی دوو وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لەرێگەی کۆمبایند سایکڵ واتە گۆڕینی شێوازی کاری ئێمە بۆ بەرھەمێھنانی کارەبا لەرێگەی شێوازی ئاسایی ئێستە بۆ شێوازێکی تێکەڵاو.
ئەوەشی خستەروو، گرنگی ئەو پرۆژەیە لەوەدایە بە رێژەی ٥٠% بەرھەمھێنانی کارەبا لەکوردستان زیاد دەکەین لەو سووتەمەنییەی کە دەسووتێ بێ ئەوەی جارێکی تر پێویستیمان بەسووتەمەنی تر ھەبێ، ئەم پرۆژەیەبڕی ٧٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێدەچێ لەرێگەی ھەر دوو کۆمپانیای گلۆپڵ و ئەنکایتوورکی جێبەجێ دەکرێ.
دواتر ئەحمەد ئیسماعیل خاوەن گرووپی کۆمپانیاکانی ماس لەگوتەیەکدا رای گەیاند، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ کەبریتیە لە دانانی وێستگەی کۆمبایند سایکڵ، ئەم پرۆژەیە بریتیە لەبەرھەمھێنانی کارەبا لەو گەرمییەی کە لەتۆڕباینەکانی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا دەردەچێ بێ ئەوەی ھیچ جۆرە گازوایل یان گازێکی سروشتی بەکاربھێنین.
روونیشیکردەوە، لەو پرۆژەیە ٢ یەکەی وێستگەو ٨ یەکەی بەرھەمھێنانی کارەبا بنیاد دەنرێ، لەئێستەدا رێژەی بەرھەمێنانی کارەبا ھەزار میگاواتە بۆ ھەزار و ٥٠٠ میگاوات بەرز دەبێتەوە، لەداھاتووش توانای بەرزبوونەوەی رێژەکە بۆ ٥٠٠ میگاواتی تر ھەیە، واتە لەداھاتوودا بەرھەمێھنانی کارەبا لەھەر یەک لەشاری ھەولێر و سلێمانی بۆ ھەزار و ٥٠٠ میگاوات بەرزدەبێتەوە.
ئیسماعیل زیاتر گوتی، تەواوبوونی ئەو وێستگەیەدەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لەساڵێکدا ملیارێک گازوایل بۆ حکوومەتی ھەرێمب گەڕێتەوە.
پاشان یاسین ئەبو بەکر وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێم رای گەیاند، لەساڵی ٢٠٠٨ رۆژانە٢ سەعات کارەبا بەھاووڵاتیاندەدرا کە ئەوسات خواست لەسەر کارەبا بریتی بوو لە ھەزار و ٧٧٥ میگاوات کارەبا،بەڵام ئێستە ٢٢ سەعات کارەبا دەدرێتە ھاووڵاتیان و خواستیش بۆ ٣ ھەزار میگاوات بەرز بۆتەوە.
گوتیشی، ئەو پرۆژەیە سەرجەم ئامێرەکانی لەرێگەی کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتانی ئەمریکا, ئەڵمانیا, نەرویژ و توورکیا دابیندەکرێ.




