٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەگەر ئێمە پروپاگەنده‌مان بۆ پەكەكه‌ نەكردبایه‌، ئەوا پەكەكە نەده‌ما

سەرچاوە: KDP.info

بورسا-  KDP.info/  جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا رەخنە لە میدیاكانی وڵاتەكەی ده‌گرێت، كۆبوونەوەیەكی كرد و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی پاكێجی دیموكراتیبوونی توركیا و رەخنەكانی ئۆپۆزسیونی كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بولەنت ئارنج راگەیاندووە كە لە كەناڵەكانی میدیایی توركیا زۆر جێگه‌ی ئه‌سه‌فه‌، چونكە میدیاكانی توركیا شتە گچكەكان زۆر قەبە دەكەنه‌وه‌ و پروپاگەندەیەكی یەكجار باشیان بۆ پەكەكە كردووە.

بولەنت ئارنج گوتوویەتی:  ئەگەر بۆ ماوەی دوو ساڵ ئێمە باسی پەكەكەمان نەكردبایه‌ و میدیاكانی توركیایش پروپاگەندەی بۆ پەكەكەیان نەكردبایه‌،  ئەوا لەمێژ بوو پەكەكە لە ناو چووبوو.

ئارنج لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا وەڵامی رەخنەكانی سەرۆكی پارتی رەگەزپەرەستی توركی ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلیشی داوەتەوە و رایگەیاندووە كە پاكێجی دیموكراتبوونی توركیا لە سەر داواكاری خەڵكی توركیا ئامادەكراوە، نە لە سەر داواكاری پەكەكە، ئەوانەی كە دەڵێن ئەم پاكێجە لە سەر داواكاری پەكەكە ئامادەكراوە بێ ئەخلاق و بێ ئیمانن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار