٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئازاد كردنی زیندانییه‌کانی دۆزی كەجەكە

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری - KDP.info  / لە چوارچێوەی بەردەوامی دۆزی كەجەكەدا رۆژی چوارشەممە پێنج زیندانی دیكەی ئەو دۆزە ئازادكران،  لە چوارچێوەی ئه‌و دۆزه‌دا،  رۆژی چوارشەممە دادگای سزای گرانی ژمارە پێنجی شاری وان، دانیشتنێكی دیكەی بۆ وەرگرتنی ئیفادەی گیراوەكان ساز كرد و لەو چوارچێوەیەدا ئیفادەی 5  زیندانی دۆزی كەجەكەی له‌ ناوچەی هەكاری وەرگیرا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە دادگای سزای گرانی ژمارە پێنجی شاری وان دانیشتنێكی دیكەی بۆ وەرگرتنی ئیفاده‌ی  5  زیندانی دۆزی كەجەكەی ناوچەی هەكاری ساز كردووە.

دوای كۆتایی وەرگرتنی ئیفادەكان، دادوەری دادگا بڕیاری داوە ئەو پێنج گیراوە كە ئیفادەكانیان وەرگیراوە ئازاد بكرێن.

دادوەر ئاماژەی بەوە كردووە  بە رەچاوكردنی ماوەی زیندانی گیراوەكان و ساخ نەبوونەوەی تاوانەكانیان بڕیاری ئازادكردنیان بۆ دەردەكەین.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە دۆزی كەجەكە ناوچەی هەكاری 7 كەس لە 17ی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2011دا گیرابوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار