٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

12 کاندیک کیبرکێی بە دەستھێنانی نازناوی شاجوانی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت وگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،دوای خۆکاندید کردنی زیاتر لە 50کچی کورد بۆ شاجوان 2013، تەنیا 12یان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و کێبرکێی بەدەست ھێنانی نازناوی شاجوانی کوردستان لە 2013ده‌کەن، لە پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ھەلبژاردنەکە کە لە ئیوارەی 27/9/ 2013بەرێوە دەچێت کە لە ھەمان کاتدا رۆژی گەشتوگوزاری جیھانە.

نادرۆستایی گوتیشی: ئەو 12کاندیدە لە گەل یەکەم شاجوانی 2012کوردستان (شێنێ عەزیز) سەردانی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاریان کرد.

رۆستایی رونیشیکرده‌وە، سەرۆکی دەستە لە وتەیکدا گوتی: جوانی تەنیا بۆ شاجوان بەس نییە، بەڵکو کۆمەلێک خاڵ و مەرج ھەیە پێویستە بوونیان ھەبێت بۆ ئەوەی یەکێک لە ئێوە بتوانێ نازناوی شاجوان بەدەست بێنێت، ئەم خاڵ و مەرجانەش لە لایەن لێژنەیەکی تایبەت دەدرێن بە ئێوە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە شاجوان ئەرکی ناساندن و خزمەتکردنی کوردستانە نەک تەنیا بەدەست ھێنانی نازناو.

هەواڵی پەیوەندیدار