پەرلەمانتارێک:ھەر کاتێک لەیەک نزیک بوونەوە لەنێوان کورد و ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەبێت شەھرستانی لێدوانی دژ بە کورد دەدات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت:ھەر کاتێک حوسێن شەھرستانی ھەست بەوە دەکات لەیەک نزیکبوونەوە لەنێوان کورد وھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەیە دەست بهلێدوانی دژی کورد دەدات.
د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لێدوانەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە بۆ ئەوەیە کە کێشە لەنێوان کورد وھاوپەیمانی نیشتیمانی دروست بکات ، چونکە حوسێن شەھرستانی با کێشەی بۆڕی کەرکووک _بەندەری جیھان چارەسەربکات کە چەند رۆژ جارێک لە لایەن گروپە تیرۆرستیەکان دەتەقێندرێتەوە یاخود پرۆژە یاسایاینەوت وغاز ئامادە بکات بۆ ئەوەی ھەموو کێشەکان چارەسەربن،نەک داوا بکات بوڕی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە بۆڕی کەرکوک ببەسترێتەوە.
د.رزگار گوتیشی: حوسێن شەھرستان ھەرکاتێ ھەست بەوە بکات لەیەک نزیکبوونەوە لەنێوان کورد وھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەیە دەست دەکات بە لێدوانی دژی ھەرێمی کوردستان.
بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز ئەوەشی خستەرو،حکومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی بۆڕی کەرکووک _بەندەری جیھانی چارەسەربکات ،بەڵام داوادەکات بۆڕی ھەرێمی کوردستانیش بەو بۆڕیە ببەسترێتەوە،بۆیە سەرتا ئەو کێشەیە چارەسەربکەن ئەوکات ئەم داوایە لە ھەرێمی کوردستان بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە حوسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە داوای لە ھەرێمی کوردستان کردوە،کە بۆڕی نوێی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە بۆڕی نەوتی کەرکووک_بەندەری جیھانی ببەسترێتەوە.




