رەوەز مەهدی خۆشناو: نەوت کێشەی سەرەکی نێوان هەرێم و بەغدا نەبووە

لەگەڵ ئەوەی بەردەوام باس لهوه دهكرێت كه کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمه لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان, نوێنهرێكی كورد له بهغدا ئاماژە بۆئەوە دەکات, کەوا نەوت کێشەی سەرەکی نەبووە, کورد کێشەی لەگەڵ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵات هەیە.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانی کوردستان رەوەز مەهدی خۆشناو رایگهیاند: کورد تاکە رێگرە لەبەردەم دروستبوون و هاتنەکایەی دیکتاتۆرێکی دیکە لەعێراق, هەر بۆیە دەیانەوێت لە شەرعیەتی هەڵوێستی کورد بدەن بەڵام ئێمە مێژوویەکی درورودرێژمان لەگەڵ تاکڕەوی و دیکتاتۆریەت لەعێراق هەیە بێگومان کاتێک دەبینین لایەنێک هەیە دەسەڵات بەرەو هەمان چارەنووس دەبات ئێمە قبوڵی ئەوە ناکەین."
گووتیشی:"بابەتی نەوت کێشەی سەرەکی ئێمە نەبووە لەگەڵ بەغدا بەڵکو ئێمە کێشەمان لەگەڵ چۆنیەتی بەڕێوەبردن و ئەو ئاراسته تاکڕەوەیهی دەوڵەتی یاسا هەیە لەبەڕێوەبردنی وڵات ئەوەش بەتەنها کێشەی ئێمە نەبووە هەربۆیە عێراقیەو سەدریش بەهەمان شێوە لەگەڵ ئێمەدان، ئەگەربێتو وڵات بەو شێوەیە لەلایەن دەوڵەتی یاساوە بەڕێوە ببرێت ئەوا وڵات بەرەو کارەسات دەڕوات."
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشکرد:"کێشەکان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەوڵەتی یاسا زیاد لەپێویست خۆی بەدەسەڵات بەستۆتەوە و ئەو بابەتەش بابەتێکی ئاسان نییەو دەستبەردار نەبوونی دەسەڵات مانای سەپێنەر دەگەیەنێت."




