٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانكی ستاندارد چارترد ئامادەكاری بۆ كردنەوەی لقێكی بانكەكەیان لە كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بۆ ئامادەكاری و پشتگیری و هاوكاری مەعنەوی گاڤین ویشارت سەرۆكی دامەزراوە دارایی و بانكیەكان بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقا و كریستۆف پاپا دا پۆلس سەرۆكی جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە دارایی و بانكییەكانی ستاندارد چارترد لە رۆژهەلاتی ناوەراست، لەگەل د.علی سندی وەزیری پلاندانان كۆبونەوە.

كۆبونەوەی شاندی ناوبراو لەگەل وەزیری پلاندانان تایبەت بوو بە ئامادەكاری بۆ كردنەوەی لقێكی بانكی ناوبراو لە هەرێمی كوردستان، بەرێوەبەرایەتی بانكی ناوبراو بریاری كردنەوەی لقێكی لە كوردستان داوە بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكی بەرزیان ئێستا لە كوردستانە.

د. علی سندی دوپاتی هاوكاری و پشتگیری مەعنەوی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ بانكی ناوبراو كردەوە. لە هەمانكاتیشدا وەزیری پلاندانان راگەیاند كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هانی هەموو دەمەزراوە دارایی بانكییە نێودەولەتییەكان دەدات بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و كارە بازرگانییەكان.

ستاندارد چارتردی بەریتانی دامەزراوەیەكی بانكی و دارایی بەناوبانگی جیهانییەو لە چەندین بواری جیاواز و لە زۆربەی ولاتانی رۆژئاوا و رۆژهەلاتی دوور و رۆژهەلاتی ناوەراست كاری وەبەهێنان دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار