لە 70%ی حاجیانی ھەرێم گەیشتونەتە سعودیە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا نزیکەی 70%ی حاجیانی ھەرێمی کوردستان گەیشتونەتە شاری مەدینە و ھەموو حاجیان سەلامەتن و ھیچ کێشەیەکیان نییە و سەرقاڵی خوداپەرستی و سەردانی شوێنە ئاینییە دێرینەکانی شارەکەن و ئەمرۆ چوارشەممە سەردانی کێوی ئوحد و مزگەوتی قوبا کە یەکەم مزگەوتە لەدوای سەرھەڵدانی ئیسلامەوە دروست کراوە و مزگەوتی قیبلەتەین و گۆڕستانی بەقیعیان کرد.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: مورشیدەکانی حەج و تیمەکانی پزیشکی و ئیداری و لیژنەکانی نیشتەجێکردن و پێشکەشکردنی خواردن لەسعودیە، بەردەوام لەخزمەت حاجیانی ھەرێمی کوردستانن و سەرجەم حاجیانی ھەرێم تەندروستیان باشە.
نەقشبەندی راشیگەیاند: ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ھەرێم 3720حاجیە و نزیکەی مانگێک لەسعودیە دەمێننەوە و پێشبینی دەکرێت خەرجیەکەیان نزیکەی 15ملیۆن دۆلار بێت.




